کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەکتەبی ڕێكخستن و مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان كۆبوونەوە

.

03:25 PM - 13/01/2022

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی ڕێکخستن و بەسەرپەرشتی هەڤاڵان سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن و جوتیار نوری لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوەدیموکراتیەکان و بە ئامادەبونی لێپرسراوی بۆردەکان و ئەندامانی هەردوو مەکتەب، یەکەمین کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوومەکتەب بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد.
لەو كۆبوونەوە هاوبەشەدا هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم هەنگاوەنوێیەی کارکردن دەربڕی و بەهەنگاوێکی گرنگ و کاریگەر وەسفیانکرد، کە لەدوای گۆرانکارییەکانی لێپرسراوی بەشێک لە مەکتەبەکان وەک هەنگاوی یەکەمە بۆ کارکردنی پێکەوەیی لەتەواوی مەکتەب و دەزگاکانی یەکێتی دا تابتوانن لەم یەکێتیە نوێ یەی ئێستادا گیانی یەک تیمی و کاری پێکەوەیی بکەنە بناغەی ئەم قۆناغە تا بە بەهێزی و پێگە و کاریگەریەکی زیاترەوە کاربکات و خزمەت بە یەکێتی بکات، لەوێشەوە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات، هیواشیان خواست ئەم کاری یەک تیمی و کاری هاوبەش و پێکەوەییە شۆڕببێتەوە بۆ سەرجەم مەڵبەند و ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان و تەواوی ئۆرگانەکان تاببێتە مۆدێلێکی نوێ بۆ کاری ڕێکخراوەیمان لەداهاتودا، لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە ئەم تیمە پێکەوە پرۆژە و بەرنامەی هاوبەش هەبێت بۆ شێوازی نوێی کارکردن، لەکۆبوونەوەکەدا هەڤاڵان سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان خستەروو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە