کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەجامی سوپەری ئیسپانیا ئەتڵەتیكۆمەدرید روبەروی ئەتلەتیك بلباو دەبێتەوە

.

02:32 PM - 13/01/2022

 لەدووەم یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ئەمشەو سەعات 10ی بەكاتی هەرێمی كوردستان هەردوو یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید و ئەتلەتیك بلباو لەیاریگای شا فەهدی نێودەوڵەتی لەشاری ریازی وڵاتی سعودیە روبەروی یەك دەبنەوە، شەوی رابردوو وەفدی هەردوو یانە گەیشتنە شاری ریاز پێش ئەوەی بەشە راهێنانێكی ئامادەكاری بۆ یاریەكەی نێوانیان ئەنجام بدەن، ئەتڵەتیكۆمەدرید وەك پاڵەوانی لالیگا و ئەتلەتیك بلباو وەك دووەم جامی شای ئیسپانیا بەشداری لەجامی سوپەری ئیسپانیا دەكەن، لەئاستی ناوخۆیی و لەلالیگا بارودۆخی هەردوو زۆر جیاوازیان نییە بەجۆرێك ئەتڵەتیكۆمەدرید بەكۆكردنەوەی 33 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە، بەڵام بلباو 28 خاڵی هەیە لەپلەی نۆیەم، یەك شەممەی رابردووش هەردوو یانە لەهەفتەی 20ی لالیگا لەبەرامبەر ڤیاریاڵ و ئەلاڤێس یەكسانبوون، هەردوو یانە مێژوییەكی درێژیان هەیە لەروبەروبوونەوەی نێوانیان و تا ئێستا 79جار روبەروی یەك بوونەتەوە، رۆخی بلانكۆس باڵادەستە بە 40 بردنەوە و بلباویش خاوەنی 25 سەركەوتنە و لە 14 یاریشدا یەكسانبوون، بەڵام لەجامی سوپەری ئیسپانیا كە بلباو خاوەنی 3 نازناوە و ئەتڵەتیكۆ 2 نازناوی هەیە ئەمە یەكەم جارە بەیەك دەگەن،  دوایاری نێوانیان لەهەفتەی 5ی ئەم وەرزەی لالیگا بوو یاریەكەی نێوانیان بەیەكسانبوونی سپی كۆتایی هات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە