.
09:58 PM - 10/01/2022
کورت و پوخت
ستران عەبدوڵڵا
سەنگەری یەکێتیی سەنگەری مافی گەلەکەمانە ، بەڵێ ئێمە تەرەفدارین و بێ لایەن نین، تەرەفداری ئیستحقاقە دەستورییەکانی کورد و مافە دیموکراسییەکانین . تەرەفداری تەوافوق و دەستور و ھاوسەنگی سیاسیین کە بنچینەی پرۆسەی سیاسیی عێراقن لە دوای روخانی رژێمی دیکتاتۆری لە ساڵی ٢٠٠٣وە. وەك باوکە دامەزرێنەرەکانی عێراقی تازە، لەسەروی ھەمووشیانەوە سەرۆك مام جەلال، لەسەری پێکھاتوون . گرێبەستی عێراقی دەستوری و فیدرالی وای نووسیووە. ئیتر بۆچی ببینە تەرەف لە کێشە ئاڵۆزەکانی نێو ماڵی شیعە کە ھیچی تیابەسەر نییە بۆ میللەتەکەمان؟
ڕەتکردنەوەی جەمسەرگیری نێوان پێکھاتەکان جەمسەرگیری نییە دژی ئەم لا و ئەو لا، بەڵکو ڕاوەستانە لە چەقی مافە دەستورییەکانمان.
خاوەنی مەسەلەی رەوا بەرچاوی روونە، چونکە مەسەلە ڕەواکەی کۆمبەسی ھەڵوێستەکانێتی. یەکێتییش خاوەنی مەسەلەیە.خاوەنی سیاسەتی سەربەخۆی ڕاست و رەوایە کە قازانجی کورد و ئایندەکەی مسۆگەر دەکات.
ئەمە پوختەی حیکایەتەکەیە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە