کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی کۆڕێکی شیعرخوێندنەوەی بۆ سەلام قەزاز رێکخست

.

09:45 PM - 10/01/2022

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی لە چوارچێوەی چالاكییەكانیدا، کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەی بۆ شاعیر ( سەلام قەزاز ) رێکخست، کە ژمارەیەک لە عاشقانی شیعر و ئەدەب تێیدا ئامادەبوون.
لە کۆڕەکەدا شاعیر هەندێ لە شیعرەکانی پێشکەشی ئامادەبوان کرد و گفتوگۆیەکی کراوەش لە بارەی شیعرەکان و ئەزمونی شیعری شاعیرەوە کرا.
سەلام قەزاز خاوەنی کۆمەڵێک دەقی شیعرییە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی و هەندێک لە شیعرەکانیشی لە لایەن هونەرمەندانی کوردی وەک کەمال محەمەد و مەحمود محەمەد و لە هونەرمەندانی عەرەبیش وەک لەتیفە تونسی و مەیادە حەناوی و سەڵاح عەبدولغەفور و عەمار کوفی یەوە کراون بە گۆرانی.

QBLnaAex5dw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە