کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ یەكەمجار ژنان لەسەر شەقامەكان سەما دەكەن

.

12:16 PM - 08/01/2022

 

بۆ یەكەمجار ژنان لەسەر شەقەمەكانی سعوودیا سەما دەكەن.

لە گرتەی ڤیدیۆیی كە لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكروەتەوە، ژمارەیەك ژنی سەماكەر دەردەكەون، كە لە یەكێك لە شەقامەكانی سعودیا سەما دەكەن و ئەم كارەشیان  كادرانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

 پیاوانی ئاینی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان سەرپەرشتی كەمپینی ناڕەزایی فراوان دەكەن، بۆ ڕێگریكردن لەدووبارە بوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە..

 بەپێی زانیارییەكان ژنە سەماكەرەكان لەچوارچێوەی بەشداری كردنیان لەفێستیڤاڵی " زستانی جازان"ی سعودیە لەشەقامێكی سەرەكی شاركە بەجلوبەرگی نیمچە رووت دەركەوتوون و نمایشیان كردووە.

 ئەمیر محەمەد بن ناسر بن عەبدولعەزیز حاكمی ناوچەی جازان داوایكردوە لێكۆڵینەوە لەو پرسە بكرێت.

سعودیە یەكێكە لەو وڵاتانەی ئازادی رادەربڕین و كاری بۆ ژنان سنورداركردووە، دوای دەیان ساڵ لەهەوڵی بەردەوام و داواكاری ڕێكخراوە 

 نێودەوڵەتیەكان،ساڵی 2015 بۆ یەكەم جار ڕێگە بەژنانی ئەو وڵاتە درا بەشداری هەڵبژاردن بكەن و دواتریش ڕێگەیان پێدرا بەمەرج مۆڵەتی شۆفێری

وەربگرن 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە