.
08:36 PM - 31/12/2021
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی 2021/12/31 لەگوندێکی سەر بە ناحیەی ڕزگاری لەگەرمیان کچە خوێندکارێک بەھەڵە فیشەک لەدەستی دەرئەچێت و گیانی لەدەستدا.
ئەو خوێندکارە ناوی ھێرۆ نەجاتە و خوێندکاری پۆلی ١١ ی ئامادەیی بووە، و ئەمڕۆ بەمیوانی چوون بۆ ئەو گوندە و لەکاتی دەستکاریکردنی چەکدا، فیشەک لەدەستی دەردەچێت، و خۆی بریندار دەکات و بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدەدات.
شاهۆ ئیبراهیم _ گەرمیان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە