کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راوێژكارێكی كازمی: هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە

.

03:42 PM - 31/12/2021

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاریی دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت: ساڵی داهاتوو هیچ كێشەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دروست نابێت و مانگانە لەكاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.
راوێژكاری دارایی مستەفا كازمی بە ئاژانسی هەواڵی عیراقیەی ڕایگەیاندوە: بۆ ساڵی 2022 هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت نییە و نابێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە: خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران بێ‌ كێشە بەردەوام دەبێت، لەبەرئەوەی لەساڵی نوێدا بەپێی یاسای بەڕێوەبەردنی دارایی بەركار، یەك لەسەر 12ی ئەو بودجەیە خەرج دەكرێت، كە لەساڵی 2021 پەسەندكراوە.
مەزهەر محەمەد رونیكردۆتەوە: بەپێی یاسای بەڕێوەبەردنی دارایی، كاری لەپێشینە خەرجكردنی مووچە و كرێ ‌و بەخشین‌ و مووچەی خانەنشینی ‌و چاودێریی كۆمەڵایەتی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە