کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینیەوە

.

03:09 PM - 31/12/2021

كۆمەڵانی  خەڵكی  كوردستان، بە بۆنەی هاتنی ساڵی ٢٠٢٢ەوە  وێڕای  پیرۆزبایی گەرممان،ئومێدەوارین بە هاریكاریی و پشتگیریی  ئێوەی  نەبەز،  تواناكانمان زیاتر بخەینە گەڕ تا لەگشت كایەكاندا  بە كردارئەم ساڵ بكەینە ساڵی نوێبونەوە گوڕوتین بەخشین بە خەبات لە پێناوی  دابینکردن و چەسپاندنی خۆشگوزەرانیی گەلەكەماندا .
هیواداریشین بە كۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢١   لەگەڵ خۆیدا گشت ئەو نەهامەتیانەی ئەو  ساڵە و  ساڵانی تریش ڕابماڵێت .
هەر لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانین بۆ ڕۆحی پاكی ئەوشەهیدانەمان  كە لەکۆتاییەکانی ساڵدا لە پەلامارەكانی داعش شەهیدبون  و  بۆ ڕۆحی ئەوهاوڵاتیانەمان كە لە كارەساتە سروشتیەكاندا لە سنوری هەولێر وكەركوك  بونە قوربانی  و بۆ هاوڵاتیانەشمان کە لە ڕێگەی كۆچی ناچاریدا  گیانیان  لەدەستدا  سەری ڕێز ونەوازشیان بۆ  دابنەوێنین  و هەموو  ئەوانە ببنە  دەرسێک کە ساڵی نوێ  بکەینە ساڵی بوژانەوەی زیاتر لەهەمو بوارەكاندا  و ببێتە ساڵی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی  گەلەكەمان وحزبەكان بۆ زامنكردنی مافە دەستورییەكانی گەلی كوردستان لەعیراقی  فیدراڵدا كە   ئاشتبونەوەی گشتیی دەستپێكەكەی بێت، هەروەها  ساڵی نوێ  ببێتە  ساڵی  سەقامگیریی و   سارێژبونی گشت  زامەكانی  ساڵی رابردوومان.
 
مەكتەبی سیاسی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
 ٣١ ی كانونی  یەكەمی ٢٠٢١

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە