کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسنامەی قوباد تاڵەبانی بۆكۆچی دوایی دایكی هەڤاڵ ستران عەبدوڵا

.

01:14 PM - 31/12/2021

برای بە‌ڕێزم ھە‌ڤاڵ ستران عەبدوڵڵا بە‌رپرسی مە‌كتە‌بی راگە‌یاندنی یە‌كێتی


لەگەڵ دەربڕینی هەستێکی قوڵى هاوخەمی و هاوسۆزیی برایانە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەى ئێوە و بنە‌ماڵە‌ بە‌ڕێزە‌كە‌تان دەکەم بەبۆنەى کۆچی دوایی خاتوو (مسرییە نەجم محەمەد)ى دایکی ئازیزتانە‌وە‌.

کۆچکردوو نمونەیەک بوو لەخۆشەویستی و قوربانیدان و بەخشین، ئەو خانمە مەزنەى رۆڵەى رۆشنبیر و رۆشنفکری هێنایە دنیاوە و توانی رۆڵەکانی جۆش بکات بەرۆحیەتی نیشتمانپەروەری و زانستخوازی.

بەم کۆچەى خاتوو (مسرییە) دڵگران و نیگەران بووم، خواى گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.

انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانع

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە