.
12:15 PM - 31/12/2021
بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی لێپرسراوی مەكتەبی ڕاگەیاندنی ی.ن.ك دەكات
ھەڤاڵ ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەداخ و خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مسرییە نەجم محەمەد) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەھەشت شاد بکات، ئارامیی و سوکناییشتان پێببەخشێت و لە ھەموو خەمێک بەدووربن.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٣١ی ١٢ی ٢٠٢١
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە