کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا ڤاكسینێكی نوێی كۆرۆنای بەكاردەهێنێت

.

08:14 PM - 30/12/2021

توركیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەستیكردووە بەبەكارهێنانی ڤاكسینێكی دروستكراوی ناوخۆیی، ڤاكسینەكە ناوی توركۆفاكە و لەلایەن كۆمپانیا ناوخۆییەكانی توركیاوە دروستكراوە، پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لە بارەی ڤاكیسنەوەكەوە رایگەیاندبوو لە داهاتوودا ڤاكسینی توركۆفاك دەگەیەننە سەرجەم وڵاتانی جیهان، سەرەڕای بەكارهێنانی ڤاكسینەكانی سینۆڤاك و بیۆنتیك و فایزەر، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بەئۆمیكرۆن حكومەتی ئەو وڵاتە ناچاربووە پشت بەڤاكسینی توركۆڤاكی دروستكراوی خۆیان ببەستێت، هەفتەی رابردوو ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد و بۆ یەكەمینجار لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەوە لەو وڵاتە زیاتر لە سی هەزار حاڵەتی توشبوون لە رۆژێكدا تۆماركران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە