کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیشانەیەكی نوێی تووشبوون بە ئۆمیكرۆن ئاشكراكرا

.

08:12 PM - 30/12/2021

ژمارەیەك زانای بەریتانی نیشانەیەكی نوێیان لەكاتی تووشبوون بەگۆڕدراوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكراكرد و ئاماژەیان بەوەكرد بۆیان ڕوون بۆتەوە ئۆمیكرۆن هاوشێوەی گۆڕدراوەكانی پێشتر كۆرۆنا زەبر لەمێشكی مرۆڤ دەدات.
بەپێی وتەی ئەو زانایانە تووشبووانی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن پێدەچێت نیشانەیەكیان لێ دەربكەوێت كەناسراوە بە ناڕوونی مێشك.
لای خۆیەوە دكتۆر ئەندریۆ بادسون ڕایگەیاند پێدەچێت گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن كاریگەری لەسەر تەواوی ئەندامەكانی لەش دروست بكات ، لەوانە مێشك و ئەندامەكانی تریش.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێس بڵاویكردەوە پێدەچێت نیشانە باوەكانی وەك كۆكە و تا و گۆڕانكاریی لەهەستی بۆنكردن و تامكردن لەكاتی تووشبوون بەگۆڕدراوی ئۆمیكرۆن دەرنەكەوێت، بەڵام پێدەچێت نیشانەی ناڕوونی مێشك دەربكەوێت لەسەر شێوەی بیركردنەوەی خاو و ناڕوون لای تووشبووان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە