کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهای لیرەی توركی دابەزی

.

05:05 PM - 30/12/2021

بەهای لیرەی توركی كە هەفتەی ڕابردوو بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆوە، ئەمڕۆ بەشێك لە دەستكەوتەكانی لە دەستدا‌و یەك دۆلار لەسەرووی 13 لیرەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕە داراییەكانی توركیا، بەهای یەك دۆلار بەرامبەر بوو بە 12 لیرە‌و 64 قوڕوش، بەڵام لەسەعات 9دا بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی‌و نرخی گۆڕینەوەی یەك دۆلار گەیشتە 13 لیرە‌و 36 قوڕوش‌و ئێستاش بە 13 لیرە‌و 12 قوڕوش مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هاوكات نورەدین نەباتی وەزیری گەنجینە‌و دارایی توركیا لەبارەی ناسەقامگیری بەهای لیرە وتی، چاوەڕوان ناكرێت گۆڕانی بەهای دراو بەخێرایی جێگیر ببێت، چونكە گۆڕانكارییەكان دوای چەند بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەیەك هاوسەنگ دەبن. هەموو شتێكیش لەژێر كۆنترۆڵدایە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە