کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق رسوماتی سەر هەناردەكردنی زێڕ كەمدەكاتەوە

.

04:44 PM - 30/12/2021

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رسوماتی سەر هەناردەكردنی زێڕ كەمدەكاتەوە و بەرەسمیش فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە وەك دەروازەیەكی نوێ/ بۆ هاوردەكردنی زێڕ دەناسێنێت.
لەمیانەی كۆبونەوەی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق، كە مورتەزا كەریم شەحمانی بەرێوەبەری گشتی گواستنەوەی وشكانیش تێیدا ئامادەبوو/ تاوتوێی چەند بابەتێكی پەیوەست بەكاری دەروازە سنورییەكان كرا لەگەڵ میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی بڕیاری 455ی ئەمساڵی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ گەشەپێدانی دەروازەكان و لەنێو بابەتەكانیشدا باس لە رێكارەكانی هاوردەكردنی زێڕ لە دوو فرۆكەخانەی بەغداو نەجەفی نێودەوڵەتیەو كرا.
لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا رسومات لەسەر هەر كێلۆیەكی ئەو زێرەی هەناردە دەكرێتەوە كەمبكرێتەوەو رێگاش بدرێت بەبڕێك كەلەگەڵ بڕی هاوردەدا گونجاوبێت رێگا بە چونەدەرەوەی بدرێت
هەروەها بڕیاردا فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرەش وەك دەروازەیەكی نوێ‌ بۆ هاوردەكردنی زێر بۆ ناوخۆی عیراق بناسێنرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە