کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی نوێی عیراق گۆرانكاری لەبەهای دیناردا دەكات

.

04:41 PM - 30/12/2021

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەرچەندە پرۆژەیاسای بودجەی 2022ی عیراق بەشێوەیەكی دروست لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەكراوە بەڵام حكومەتی نوێی عیراق گۆڕانكاری تێدا ئەنجام دەدات.
وتیشی: حكومەتی نوێ‌ تاوتوێی پرۆژەیاسای بودجە دەكات و هەمواری دەكات و هەندێك بڕگەی بۆ زیاد دەكات ، هەروەك بەپێی گۆرانكاری بازاڕی جیهانی نەوتیش دەستكاری بەهای ئاڵوگۆڕی دراو دەكات و رەنگە چەندین پرۆژەی وەبەرهێنانی نوێش لەناو یاساكەدا جێگیر بكات.
ئاماژەی بەوەشدا، بودجەی ساڵی داهاتوو لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەكراوە، بەڵام پێویستبوو بە رێكاری دەستووری خۆیدا تێپەڕێت و لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە مانگی تشرینی یەكەمدا ئاراستەی پەرلەمان بكرێت  بەڵام بەهۆی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەو پڕۆسەیە دواكەوتووە .
ئاشكراشیكرد، ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجەش زیاتر دوابكەوێت ئەوا بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خەرجییەكانی تر هیچ گرفتێكمان بۆ دروست نابێت چونكە  بەپێی یاسای یەك لەسەر 12، دەتوانرێت خەرجییەكان لەسەر بنەمای بودجەی 2021 رێكدەبخرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە