کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ۱/۹ بەرێوەدەچێت

.

01:25 PM - 30/12/2021

دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە لایەن دادگای باڵای فیدراڵی عیراقەوە، ئەمڕۆ دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە مەرسومێكی سەرۆكایەتیدا بڕیاریدا یەكەمین كۆبونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان لە ڕۆژی 9ی مانگی یەكی ساڵی نوێ بەڕێوەبچێت.
بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی عیراق لە یەكەم دانیشتنیشدا پەرلەمانتارانی دەرچوو سوێندی یاسایی دەخۆن و دواتریش دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێرن.
هەر بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ، یەكەم دانیشتنی هەموو خولێكی نوێی پەرلەمان، لەلایەن بەتەمەنترین پەرلەمانتارەوە بەڕێوەدەچێت و  سەرۆكایەتی دەكرێت تا ئەوكاتەی دەستەی سەرۆكایەتیی هەڵدەبژێردرێت، بۆ ئەم مەبەستەش مەحموود مەشهەدانی كە بەتەمەنترین پەرلەمانتاری هەڵبژێردراوی ئەم خولەیە كۆبونەوەكان بەڕێوەدەبات، هەر بەپێی دەستور دەبێت لە یەكەم دانیشتنی خوولی نوێی پەرلەمان، سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی هەڵبژێردرێن، بەڵام تا ئێستا لایەنەكان لەسەر سەرۆكی پەرلەمان رێكنەكەوتوون.
 ئەوە لە كاتێكدایە 10ی10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو و تێیدا رەوتی سەدر بە 73 كورسییەوە بووەتە هێزی یەكەم لەسەر ئاستی عێراق، داوا ئەكات حكومەتێكی زۆرینەی نیشتیمانی نیشتمانی پێكبهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە