کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی جەمال حەمە رەزا بۆسكانی

.

01:12 PM - 30/12/2021

بە‌ڕێزان كە‌سوكار و بنە‌ماڵە‌ی كۆچكردوو كاك جە‌مال حە‌مە‌ رە‌زا بۆسكانی

لەگەڵ دەربڕینی هەستێکی قوڵی هاوخەمی، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە‌ و ھە‌موو كە‌سوكار و بنە‌ماڵە‌ بە‌ڕێزە‌كە‌تان دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی ئە‌ندازیار جە‌مال حە‌مە‌ رە‌زا بۆسكانی.

كۆچكردوو جگە‌ لە‌وە‌ی لە‌خێزانێكی دیار و قوربانیدە‌ری گە‌لە‌كە‌مانن، خۆشی خزمە‌تێكی بە‌رچاوی بە‌ سلێمانی گە‌یاندووە‌ لە‌سە‌ردە‌می بە‌ڕێوە‌بردنی بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی رێگە‌وبانی سلێمانی، خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.

انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە