کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ڕانیە كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ هەژاران ڕاگەیەندرا

.

09:42 PM - 29/12/2021

ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كەمپینی هیوای هەژارانیان لە حاجیاوا ڕاگەیاند، كەمپینەكە لە ژێر دروشمی "بە میهرەبانیتان ماڵی هەژاران گەرم دەكەینەوە" بە مەبەستی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان ڕێكخراوە و بڕیارە سێ رۆژ بەردەوام بێت، ئامانج لە كەمپینەكە كۆكردنەوەی هاوكاری و پاشان كڕینی سوتەمەنییە بۆ خێزانە هەژارەكانی سنورەكە، ڕێكخەرانی كەمپینەكە داوایان لە هاوڵاتیان كرد هاوكاری پێشكەش بە كەمپینەكە بكەن تا بتوانن ڕێژەیەكی زۆر كۆمەك و هاوكاری بۆ هەژاران كۆبكەنەوە.

72eolQkPz8c

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە