کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمەڵێك كەس بە فێڵ پارە لە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان وەردەگرن

.

09:18 PM - 29/12/2021

ژمارەیەك كەسی نەناسراو لەڕێگەی تەلەفۆنەوە و بە ناوی پێدانی زەوی و یەكەی نیشتەجێبوونەوە لە گەرمیان پارە لە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت وەردەگرن.
لەو بارەیەوە دەرون عومەر بەریوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپیدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان داوا لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكات وەڵامی ئەو جۆرە كەسانە نەدەنەوە و بڕوایان پێنەكەن، دەرون عومەر ئاماژەی بەوشكرد تائێستا هیچ كەسێك لەسەر ئەو كەیسە دەستگیرنەكراوە، بەڵام ئاسایش و پۆلیسی ناوچەكە لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێ لە رێگەی فێڵكردنەوە پارە لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان وەربگرن.

nSn9exk1QLk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە