کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆمەتبارێک لە سلێمانی دەستگیرکرا

.

08:13 PM - 29/12/2021

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ناوشار _  ڕۆژھەڵات - بنکەی پۆلیسی ئازادی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی کردبوو.

دوای ئەوەی لەگەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی گەیشتنە ئەو شوێنەی تەقەکەی لێکرابو، توانرا تەقەکەرەکە دەستگیر بکەن و دەستیشبگرن بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبوو.

لەئێستادا تۆمەتبار (ز، گ، ر) لەدایکبووی ٢٠٠٠ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە