کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو شەپۆلی بەفر و باران هەرێم و عیراق دەگرێتەوە

.

02:42 PM - 29/12/2021

دوو شەپۆلی بەفر و باران هەرێم و عیراق دەگرێتەوە  

كەشناسی عیراق بڵاویكردووتەوە ، پێشبینی هەڵكردنی شەپۆلێكی بەفر و بارانی فراوان لەسەرەتای ساڵدا دەكرێت و رەنگە شەپۆلەكەش بۆ هەفتەیەك كاریگەری بەردەوام بێت ، بە پێی لێكدانەوەی گۆرانكارییەكانی مانگە دەستكردەكان، لە نوێترین گۆڕانكاریدا دەركەوتووە كە شەپۆلەكە بە دوو قۆناغ دەبێت ، لە قۆناغی یەكەم دا باران بارین رۆژی شەممە 1-1-2022 دەستپێدەكات لەپێشدا بارانی پچڕ پچڕ و لاوازە لەشەوی شەممە دەگاتە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان و بەهەمان شێوە رۆژی یەك شەممە 2-1-2022 باران بارین بەردەوام دەبێت.
هاوكات لە قۆناغی دووەم دا رۆژی دوو شەممە 3-1-2022 پێشبینی بارانی بەهێز و تەرزە دەكرێت لەزۆربەی ناوچەكان هەرێمی كوردستان ، پێشبینی لافاو و بارینی بەفری زۆر لەبەشێك لەسەنتەری شار و ناوچە شاخاوییەكان دەكرێت ، ئەوەشخراوەتەڕوو ، پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی ئەمرۆوە نمە باران لەناوچەكانی باشووری عیراق دەستپێبكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە