کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیرۆریستانی داعش ئەفسەرێكی عیراقیان تیرۆركرد

.

01:25 PM - 29/12/2021

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە گرووپی تیرۆریستی داعش بڵاویكردوەتەوە، عەقید یاسر ئەلجورانی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی ناوچەی ئەعزەمیەی بەغدا دوای دەستگیركردنی لەگەڵ سێ هاوڕێی تریدا لەنزیك دەریاچەی حەمرین لە پارێزگای دیالە ، تیرۆریستێك كە ئاڵای داعشی لەپشتەوە دانراوە و لەناوچەیەكی بیابانیدایە، ئەفسەرەكەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە درندانەترین شێوە شەهید دەكات.
عەقید یاسر دوو هەفتە لەمەوبەر بەمەستی راوە ماسی لەگەڵ سێ هاوڕێی تریدا چوونەتەسەر  دەریاچەی حەمرین ، بەڵام لەلایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە رفێنراون ، دواتریش شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە ، چەند هەڵمەتێكیان بۆ دۆزینەوەی ئەو چوار هاوڵاتییە و كێوماڵكردنی پێگەكانی داعش لەو ناوچەیە ئەنجامداوە، لەو هەڵمەتەشدا چەند تەرمێك دۆزراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە