کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەڵمانیا توند كرایەوە

.

12:03 PM - 29/12/2021

حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاری توندكرنەوەی رێكارە خۆپارێزییەكانی بۆ 8 هەرێمی وڵاتەكەی خستە بواری جێبەجێكردنەوە ، ئەوەش لە پێناو كەمكردنەوەی ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ، بە تایبەت ئۆمیكرۆن.
لەو بارەیەوە حكومەتی ئەڵمانیا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە ، هاوڵاتیانی سەر بە هەرێمی باڤاریا، بەرلین، هێسن، باشووری رایان، وێستڤالیا، سارلاند، ساكسۆنیا، شلسڤیگ هۆڵستین و تۆرگنن ، رێكارە تەندروستییەكانیان لەسەر توندتر دەكرێتەوە ئەوەش لە پێناو كەمكردنەوەی ئامارەكانی تووشبون بە ئۆمیكرۆن ، ئەوەشی خستەڕوو ، رێكارەكان بریتین لەوەی كە رێگە بە كۆبوونەوە گەورەكان نادرێت كە لە دە كەس زیاتر تێپەڕبێت، داواشی لە هاوڵاتیان كردووە ، بڕەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن .
ئەوەش لە كاتێكدایە بە پێی داتا و ئامارەكانی تەندروستی ئەو وڵاتە ، تەنها لە 24 سەعاتدا زیاتر لە 21 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون، بەو هۆیەشەوە كۆی گشتی  تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنها لە یەك هەفتەدا بۆ 215 هەزار كەس لە ئەڵمانیا زیادیكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە