کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هادی عامری: دەبێت 31ی ئەم مانگە هێزە شەڕكەرەكان لە عیراق كشابێتنەوە

.

08:27 PM - 28/12/2021

 
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح پەیامێكی هەڕەشە ئامێزی بڵاوكردەوەو تێیدا ڕایگەیاندووە: دەبێت 31ی ئەم مانگە تەواوی هێزە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانان و ئەمریكا لە عیراق كشابێتنەوە بە تایبەت لە هەردوو بنكەی هەریر و عەین ئەسەد، وتیشی حكومەتی عیراق خۆی چارەنوسی خۆی دیاری دەكات و بڕیار  لە داهاتوی خۆی دەدات و ئەگەر پێویست بكات بۆ مەشقپێكردن بەڕەسمی داواكاری ئاڕاستەی وڵاتان دەكات، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد پێویستە تەواوی ئەو بنكە سەربازییانە تەسلیم بە سوپای عیراق بكرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو ئەمریكا و هاوپەیمانان كشانەوەی  تەواوی هێزە شەڕكەرەكانیان لە عیراق ڕاگەیاند، بەڵام بەپێی رێكەوتنی ئیدارەی واشنتۆن و بەغدا بەشێك لەهێزەكانی ئەمریكا لەچوارچێوەی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی بۆ مەشپێكردنی سوپای عیراق لەوڵات دەمێننەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە