کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كێڵگە پەلەوەرییەكان: لە مەرزێكەوە مریشكی توركی و بەرازیلی هاوردە دەكرێت

.

08:15 PM - 28/12/2021

كێڵگە پەلەوەرییەكان: لە مەرزێكەوە مریشكی توركی و بەرازیلی هاوردە دەكرێت

كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لەبارەی هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بۆ هەرێمی كوردستان نیگەرانەو ڕایدەگەیەنن، كەرتی پەلەوەری خستۆتە مەترسیەوە.
(نازم عەبدوڵا جاف) سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان ڕایگەیاند، ساڵانێكی زۆرە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین هاوردەكردنی مریشكی بەستو ڕاگرن، مریشكی زیندوو بەشی هەموو بازاڕو هەناردەكردنیش دەكات،  ئێستاش باس لە هاوردەكردنی مریشكی بەستوو دەكرێت بە ڕێژەیەكی مەترسیدار كە زیانێكی زۆر بە كەرتی پەلەوەری هەرێم دەگەیەنێت.
راشیگەیاندوە، لەكاتێكدا وەزیری كشتوكاڵ هاوردەكردنی مریشكی بەستوی قەدەغەكردوە، بەڵام دەبینین بەڕێژەیەكی بەرچاو مریشكی بەستوی توركی و بەرازیلی لەبازاڕدا هەیە و لەمەرزێكەوە دێتە ناوەوە، لەكاتێكدا بەرهەمی ناوخۆ لەسەدا 100 بەشمان دەكات و توانای هەناردەكردنیشمان هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر حكومەت دەڵێت بازاڕ ئازادە با ڕێگەش بۆ ئێمە بكاتەوەو ئازادبین وەك خاوەن پرۆژەكان لە هاوردەكردنی جوچك و عەلەف نەك لە ناوخۆدا قۆرغكاری بكرێت بۆ چەند كۆمپانیایەك.
وتیشی، لێرەوە داوە لە حكومەتی هەریم دەكەین ڕیگری بكات لە هاوردەكردنی مریشكی بەستوو، ئەگەر بەپیری بانگەشەكەمانەوە نەیەت ناچار ئەبین پەنا بەرین بۆ دادگای فیدڕاڵی و دەنگی خومان بگەیەنینە هەموو كونسوڵگەریی وڵاتان لە هەولێر، ئەگەر ئەنجامیشی نەبێت ناچار دەبین هەموو هوڵەكانمان دابخەین.
لەسنوری پارێزگای سلێمانی ٩٥٠ پرۆژەی پەلەوەر لە هەزار و  ٣٥٠ هۆڵدا بوونیان هەیە‌و ئێستاش ٢٥٠ پرۆژەی دیكە لە هەوڵی دروستكردندان و چاوەڕێی مۆڵەتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە