کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی پلاندانانی عیراق: 99%ی بودجەی ئەمساڵ جێبەجێكراوە

.

08:05 PM - 28/12/2021



 (خالد بەتال نەجم) وەزیری پلاندانی عیراق دەڵێت، لەسەدا 99ی بودجەی ئەمساڵ جێبەجێكراوەو تەئكیددەكاتەوە، كە بەراورد بەساڵانی رابردوو بەرزترین رێژەی تۆماركردووە.
وەزیری پلاندانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، بەرزبوونەوەی رێژەی جێبەجێكردنی بودجەی ساڵی 2021 بۆ زیادبوونی جوڵەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان دەگەڕێتەوە، لەگەڵ دابینكردنی شایستەداراییەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەهۆی خراپی دۆخی وڵاتەكەمانەوە چوار ساڵی رابردوو ماوەیەكی دابڕاو بووە لە ئابووری عیراق، ساڵانی داهاتووشمان قۆناغەكانی رێككردنەوەی رێڕەوەی ئابووری دەبێت تا دەگاتە باشترین ئاستەكان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان لەسەرجەم بوارەكانی ژیاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە