کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خالد شوانی و کونسوڵی فەرەنسا بارودۆخی عیراقی دوای ھەڵبژاردن تاووتوێ دەکەن

.

07:44 PM - 28/12/2021

خالد شوانی و کونسوڵی فەرەنسا بارودۆخی عیراقی دوای ھەڵبژاردن تاووتوێ دەکەن
پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ٢٠٢١/١٢/٢٨ خالید شوانی پێشوازی کرد لە  بەرێز ئۆلێڤیە دێکۆتینی کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە ھەولێر. لە دانیشتنێکدا باس لە دوا ھەولەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازەی عیراق کران و پەسەند کردنی کۆتا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عیراق بە ھەنگاوی ئەرێنی وەسف کران.
خالید شوانی رۆڵ و کاریگەری دەوڵەتی فەرەنسای بەرزنرخاند کە لە ھەموو قۆناخەکان، ھاوکارو پشتیوانی گەل و حکومەتی ھەرێم بووینەو درێخیان نەکردووە لە پاڵپشتی کردنی، ھەروەک جەخت لەبەشداری ھەموو لایەن و پێکھاتە جیاوازەکان کرانەوە کە رەنگدانەوەی سەرجەم  عیراقیەکان بێت و تەوافوقی نێوان ھێزەکانیان بە گرنگ زانی.
تەوەرێکی تری دانیشتنەکە باس لە ئاڵۆزی دۆخی کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان کران  کە خۆی لە ناھاوسەنگی ھێز و  بۆشایی ئەمنی و پرۆسەی تەعریب لە بەرگێکی ترو بە ناوی تازەوە دەبینێتەوە، کە ئەمەش سەردەکێشێ بۆ کێشەی گەورەتر و دەبێ بە پێی دەستوورکۆی کێشەو ئاڵۆزیەکان چارەسەر بکرێن.
کونسوڵی گشتی فەرەنسا تەواوی پشتیوانی ووڵاتەکەی بۆ بەردەوامی پرۆسەی سیاسی لە عیراق وگرنگی  پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێزی نیشتیمانی بۆ سەرجەم عێراقیەکان.


راگەیاندنی نوسینگەی وەزیر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە