کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خێزانی یەڵماز گونەی سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی كرد

.

07:29 PM - 28/12/2021

خێزانی یەڵماز گونەی سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی كرد

(فاتۆش گونەی) هاوسەری یەڵمازگونەی نوسەر و سینەماكار و كەسایەتی دیاری كورد لە باكوری كورستان سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی كرد و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانەوە پێشوازی لێكرا.
فاتۆش گونەی دوای دانانی تاجە گوڵینە لەسەر پەیكەری عومەری خاوەر ڕایگەیاند هەڵەبجە هەرگیز لەیاد ناكرێت و هەموو ڕووداوەكانی هەڵەبجە تۆمارن لای و پێشتریش بڵاوی كردونەتەوە. ئاماژەشی بەوەكرد بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری لەداهاتوودا كتێبەكانی یەڵماز گونەی وەردەگێڕن بۆ زمانی كوردی سۆرانی.

VZvyZBU2WbM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە