کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ڕێورەسمێکدا لە شاری سلێمانی خەڵاتی كامەران دەبەخشرێن

.

05:42 PM - 28/12/2021


لە ڕێورەسمێکدا لە شاری سلێمانی خەڵاتی كامەران دەبەخشرێن

ئاژانسی مێترۆگرافی خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی خەڵاتی کامەران، وەک ڕێزگرتن لە کار و کاریگەرییەکانی دامەزرێنەری ئاژانسەکە، کامەران نەجم، لە بواری فۆتۆی ڕۆژنامەوانیدا .

خەاڵتی کامەران خۆی لە دوو بەخششدا دەبینێتەوە: بەخششی ١٢ هەزار دۆلار بۆ ڕۆژنامەنووسێک لە هەرشوێنێکی جیهان بێت بۆ پشتگیری کردنی لە پرۆژەیەکی ڕووماڵکردنی مەودا درێژدا، هەروەها بەخششی ٨
هەزار دۆلار بۆ خێزانی فۆتۆگرافەرێکی ڕۆژنامەوانی کە لە کاتی کارکردنیدا دیار نەمابێت.
خەڵاتەکان یارمەتیدەر دەبن لە هاندانی ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ و ئەو چیرۆکانەش کە بە قوڵی ڕووماڵ دەکرێن و هەروەها پێزانینن بۆ ئەو کەسانەی کە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ گواستنەوەی هەواڵەکان.
خەڵاتەکان لەلایەن دەستەیەک دادوەری ناسراوەوە بڕیاریان لەسەر دەدرێت کە پێکدێن لە فۆتۆگرافەر وڕۆژنامەنووس و داکۆکیکارانی ئازادی ڕۆژنامەوانی.
 ناو تۆمارکردن بۆ خەڵاتی یەکەم لە ٢٨ـی کانونی یەکەمی
٢٠٢١ـەوە دەست پێدەکات و بەردەوام دەبێت تاوەکو ١٨ـی شوباتی ٢٠٢٢ .براوەی خەاڵتی دووەم لە لایەن دادوەرەکانەوە بریاری لەسەر دەدرێت.

خەڵاتەکان لە ڕێورەسمێکدا لە شاری سلێمانی لە بەرواری ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٢ دەبەخشرێن.
کامەران نەجم فۆتۆگرافەرێکی کوردی عێراقی و دامەزرێنەری مێترۆگرافییە کە یەکەم ئاژانسی فۆتۆگرافییە لەعیراق و هەرێمی کوردستان.
 لە ماوەی کارکردنیدا، کامەران ئیشی بۆ دەزگا هەواڵییە نێودەوڵەتییەکانی وەکو ڕۆیتەرز و ئەسۆشیەتد پرێس کردووە.
هەروەها وەکو فۆتۆگرافەر ئیشی بۆ واشنتن پۆست و ڤانیتی فەیر و زە
تایمز ئۆف لەندەن و گۆڤاری فاینانشەڵ تایمز و چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەی دیکە کردووە.
یەکێک لەو خەڵاتانەیەکە پێی بەخشراوە بریتییە لە ماستەرکلاس مینا وۆرلد پرێس فۆتۆ.
لە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠١٤ ،لەکاتی ڕووماڵکردنی شەڕی نێوان پێشمەرگە و داعش لە باشوری کەرکوک بریندار کراو و پاشان دیار نەما.

کامەران لەگەڵ فۆتۆگرافەری ڕۆژنامەوانی ئەمریکی، سێباستیان مایەر، مێترۆگرافییان دامەزراند بە ئامانجی دامەزراندنی ناوەندێکی سەربەخۆی فۆتۆی ڕۆژنامەوانی لە عیراق و هەرێمی کوردستان کە بەربەستە نەتەوەیی و کلتوری و ئایینییەکان تێکدەشکێنێت و هانی پێکەوەکارکردن و فێربوون دەدات و گرنگی بە مێژوو و فرەجۆری عیراق دەدات.
لە ماوەی ئەو ساڵانەدا، مێترۆگرافی دەستخۆشی و پێزانینی جیهانی بەدەستهێناوە و کاری فۆتۆگرافەرەکانیشی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پیشاندراون و لە لایەن هەندێک لە میدیا هەرە بەناوبانگەکانەوە
بڵاوکراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە