کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا 257 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەكانی پێشمەرگە تەرخانکرد

.

04:57 PM - 28/12/2021


 (جۆ بایدن) بودجەی سەربازی ئەمریكای بۆ ساڵی 2022 پەسەندكرد كە بڕەكەی 770 ملیار دۆلارە/ لەو بودجەیەش 257 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە تەرخانكراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی كۆشكی سپی، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی دووشەممە یاسای بودجەی بەرگری بۆ ساڵی 2022 پەسەندكردووە كە بڕەكەی 770 ملیار دۆلارە، لەو بڕەش  ٧٤٠ ملیار دۆلاری بودجەی وەزارەتی بەرگرییە‌و 28 ملیارو 800 ملیۆن دۆلاری بودجەی بەرگریی ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی وزەیە و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاریشی خەرجییەكانی تری بەرگریە.
بەپێی یاساكە، لەسەر بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا 345 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاری هێزە عیراقییەكان و هێزەكانی پێشمەرگە تەرخانكراوە كە 257 ملیۆن دۆلاری دەدرێتە هێزەكانی پێشمەرگە، هەروەها 177 ملیۆن دۆلاریش بۆ هاوكاری هێزەكانی سووریای دیموكرات و مغاویر سەورە دابینكراوە.
بودجەی بەرگری ساڵی 2022ی ئەمریكا بەراورد بە ساڵی 2021 لەسەدا 5 زیادیكردووە، كە نزیكەی 25 ملیار دۆلارەو بڕیارە مووچەی سەربازی بەرێژەی لەسەدا 2 پۆینت 7 زیادبكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە