کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی لەوەزیری بەرگری لوبنان كرد

.

02:22 PM - 28/12/2021

سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی لەوەزیری بەرگری لوبنان كرد
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازی لە مۆریس سەلیم وەزیری بەرگری لوبنان كرد و سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان كرد ، هەروەها لە دیدارەكەدا تەئكید لەگرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی نێوان عیراق و لوبنان لەبوارە جیاجیاكان و هەماهەنگی سەربازی لە رێگەی رێككەوتننامە و لێكتێگەیشتنەكان كرایەوە، بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەی گرووپە تیرۆریستییەكان.
لای خۆیەوە وەزیری بەرگری لوبنان پشتیوانی عیراقی لە گەل و چەسپاندنی سەقامگیری و ئارامی لوبنان بەرزنرخاند ، هەروەها پشتیوانی بەیرووتی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و گەڕاندنەوەی رۆڵی گرنگی عیراق و هەوڵەكانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەكە دووپاتكردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە