کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی داڕووخانی خانویەك دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

.

11:56 AM - 28/12/2021

بەهۆی داڕووخانی خانویەك دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا    
ئاژانسەكانی هەواڵ لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقەوە بڵاویانكردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو ، لە گەڕەكی ئیدارە محەلی نزیك نەخۆشخانەی حبوبی، لە شاری ناسڕیە ، بەهۆی رەشەبایەكی بەهێزەوە ، خانوی ماڵێك داڕووخاوە ، لەكاتێكدا دایك و باوك و سێ منداڵی تێدا بووە ، بەهۆی ئەو رووداوەشەوە دوو منداڵ كە تەمەنیان 9 ساڵ و یەك ساڵانە گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەكە راشیگەیاندووە ، دایك و باوك و یەكێك لە منداڵەكان برینداربوون و لەنەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆدەكرێت ، لێكۆڵینەوەی تیمەكانی بەرگری شارستانیش لەبارەی ئەو رووداوە دەستیپێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە