کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هیچ رێكارێكی تری خۆپارێزی بۆ سەری ساڵ ناگرینەبەر

.

11:31 AM - 28/12/2021

هیچ رێكارێكی تری خۆپارێزی بۆ سەری ساڵ ناگرینەبەر    
ساجید جاڤید وەزیری تەندروستی بەریتانیا لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەداوە ، پێویستە لەسەر هاوڵاتیان لەكاتی بەشداریكردن لە ئاهەنگەكانی سەری ساڵدا، دەمامك بەكاربهێنن و ڤاكسینەكانی كۆرۆنایان وەرگرتبێت و بەهۆشیاریەوە هەڵسوكەوت بكەن، هەروەها پێویستە بچنە ئەو شوێنانە بۆ ئاهەنگگێڕان كە كراوەن نەك هۆڵە داخراوەكان.
سەبارەت بە رێكارەكانی خۆپارێزی بۆ مانگی یەكی ساڵی 2022 ، وەزیری تەندروستی بەریتانیا وتی: حكومەتی وڵاتەكەی چاودێری دۆخەكە دەكات، بەپێی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا، بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە دەردەكات ، تەئكیدیشیكردەوە ، هیچ رێكارێكی نوێی خۆپارێزی بەرامبەر هاوڵاتیان بۆ سەری ساڵی نوێ ناگرنەبەر، بەڵام پێویستیشە هاوڵاتیان خۆیان رێكارە خۆپارێزیەكان جێبەجێبكەن، تا دووربن لە تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە