کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یانەی پاریس سان جێرمان دەستبەرداری حەوت یاریزان دەبێت

.

08:28 AM - 28/12/2021

   یانەی پاریس سان جێرمان دەستبەرداری حەوت یاریزان دەبێت
 بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەوانی كارگێڕی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەیەوێت دەستبەرداری حەوت یاریزانی بێت   بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی : یانەكەی پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەوێت لەرێگەی فرۆشتنی ئەو یاریزانانە لەدوو میركاتۆی داهاتوو  بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی دەستبكەوێت   رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە:ئەو یاریزانانەی تائێستا رازی بوون بەرۆیشتن بریتن لە رافینیا و تیلۆ كیریر و عەبدو دیالۆ   رافینیا نزیكە لەوەی بەخواستن و تا كۆتایی ئەم وەرزە بچێتە ریاڵ سۆسیداد بەڵام پی ئێس جی دەیەوێت تیلۆ كیرێر و عەبدو دیالۆ بە50 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت   لیكیپ رونیكردۆتەوە: پاریس سان جێرمان سورە لەسەر دەستبەرداربوون لە تواناكانی جۆلیان دراكسلەر و لیڤین كۆرزاوا  بەڵام گرێبەستەكانیان تاهاوینی ساڵی2024 درێژەی هەیە و یانەكەش رازی نییە بەنرخێكی كەم بیانفرۆشێت  ئەمە جگە لەوەی ئەو یاریزانانە رازی نین لەیانە بڕۆن   لەلایەكی ترەوە هەریەكە لە سێرجیۆ ریكۆ و ماورۆ ئیكاردی لەناو ئەو یاریزانانەن كە یانەكە نایەوێت لەریزەكانی بەردەوام بن  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە