کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماركۆ ئەسینسیۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەراند

.

08:28 AM - 28/12/2021

 ماركۆ ئەسینسیۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەراند
 ماركۆ ئەسینسیۆی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید چاك بونەوەی لەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند  ئەسینسیۆ لەئەژماری تایبەتی خۆی لەپێگەی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە: تاقیكردنەوەی  پی سی ئاڕم كردووە و ئەنجامەكەی بەنێگەتیڤ گەراوەتەوە    هەروەها داوای كردووە هەمووان خۆیان بپارێزن تا لەخانەوادەكانیان دانەبڕێن كە بەهۆی ئەو پەتایەوە ناتوانن كاتەكان بەیەكەوە بەسەر بەرن   جێی باسە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەم دواییە بەبەهێزی لەریاڵ مەدرید بڵاوبۆوە بەجۆرێك ئەو پەتایە ماركۆ ئەسینسیۆ و گاریس بەیڵ و ئەندرێ لۆنین و رۆدریگۆ گۆیس و مارسیلۆ و لۆكا مۆدریچی دورخستەوە ئەمە جگە لەتووش بوونی دیڤید ئەنچیلۆتی كوڕ و یاریدەدەری كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر   جێی وەبیرهێنانەوەیە یانەی ریاڵ مەدرید لەریزبەندی لالیگای ئیسپانی بەكۆكردۆنەوەی 46 خاڵ پلەی یەكەمی گرتووە بەجیاوازی 8 خاڵ لە سیڤیلیەی دووەم و نزیكترین ركابەری

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە