کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤاندۆڤسكی دڵخۆشەی بەوەی لەمساڵدا ئەنجامیداوە

.

08:28 AM - 28/12/2021

رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دڵخۆشی خۆی نیشاندا بەوەی بەدرێژایی ئەمساڵ بەدەستی هێناوە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی و یانەكەی   لیڤاندۆڤسكی تەمەن 33 ساڵ لە58 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتی یەكان 69 گۆڵی تۆمار كردووە و لەرێگەیەوە لەلوتكەی گۆڵكارانی تۆپی پێیە لەجیهاندا   لیڤاندۆڤسكی ئەمرۆ لەكاتی چالاكیەكانی كۆنگرەی وەرزی نێودەوڵەتی دوبەی لەگەڵ كیلیان مباپێ ئامادەبوو لەپێش دابەشكردنی خەڵاتەكانی گلوپ سوكەر   لیڤاندۆڤسكی وتی: بەدڵنیاییەوە دڵخۆشم بەو ژمارە گۆڵەی بەدرێژایی ئەمساڵ تۆمارم كردون  كە زۆر كەس سەریان سوڕماوە بەم تەمەنەوە ئەو گۆڵە زۆرەم تۆمار كردووە بەڵام ئەوە پەیوەست نییە بەتەمەنەوە بەڵكو بەپاراستنی بەخودی خۆت و جەستە و تەندروستییەوە   ئاماژەی بەوەكرد: زۆر یاریزان بەتایبەت لەهیڵی هێرش بردن لەم تەمەنەی مندا دەوەستن بەڵام من ئەوەم بەلاوە گرنگ نییە و توانای ئەوەم هەیە بۆ چەند ساڵێكی تر بەهەمان ئاستەوە یاری بكەم   جێی باسە گرێبەستی لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ بایرن میونشن كۆتایی وەرزی داهاتوو تەواو دەبێت ئەوەش لەكاتێكدایە كە باس لەوە دەكرێت ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان گرنگی پێ دەدەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە