.
10:13 PM - 27/12/2021
هەزاران تۆن سەوزەو میوەی ئێرانی بەهۆی دەرمانی قڕكەرەوە ژەهراوی بوون، بەوهۆیەشەوە ژمارەیەك وڵاتی جیهان سەدان تۆن سەوزەو میوەیان بۆ ئێران گەڕاندەوە.
دوای ئەوەی هندستان بەهۆی ژەهراویبوونی میوەی ئێرانیەوە سەدان تۆن كیوی بۆ تاران گەڕاندەوە، حكومەتی روسیاش هاوردەكردنی بیبەری ئێرانی بەهەمان هۆكار قەدەغەكرد. دواتریش هەریەك لە ئۆزبەكستانو توركمانستان سەدان تۆن پەتاتەی ژەهراوییان بۆ ئێران گەڕاندەوە.
لای خۆشیەوە محەمەد رەحیم نیازی سەرۆكی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی پەتاتە لە ئێران، سەرەڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە رایگەیاند: لە بەرهەمهێنانی پەتاتەو دەیان بەربوومی تردا، پشتیان بە دەرمانی قڕكەری چینی بەستووە.
وتیشی، پێدەچێت بازرگانەكانی چین دەرمانەكەیان ساختە كردبێت و دەرمانی ناستانداردی جیهانیان بە ئێران فرۆشتبێت.
هەریەك لەو وڵاتانەی سەوەزەو میوەیان بۆ ئێران گەڕاندۆتەوە ئاماژە بەوەدەكەن، دەرمانی قڕكەری ناستانداری چینی، بەروبوومەكان ژەهراوی دەكات و زیانی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە