کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگای فیدراڵی سكاڵای لایەنە نارازییەكان رەتدەكاتەوە

.

10:03 PM - 27/12/2021

 
دادگای فیدراڵی عیراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی پەسەندكرد،لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی عیراق كە تایبەت بوو بە پێداچوونەوە بە تانە و سكاڵای لایەنەكان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە لە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا بەڕێوەچوو ، دادگای فیدراڵی سەرجەم سكاڵاكانی هادی عامری سەرۆكی رەوتی فەتحی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان یاخود ژماردنەوەی دەستی بۆ هەموو بنكەكان رەتكردەوە،هاوكات سكاڵای چەند لایەنێكی ناڕازیی تریشی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن لەچەند بنكەیەك  رەتكردەوە و دادگای فیدراڵی عیراق تەواوی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پەسەندكرد. هەر ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عیراق ئەنجامەكانی رەوانەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كرد.
بەپێی دەستووری عیراق لەدوای پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە ، ئەنجامەكان رەوانەی سەرۆك كۆمار دەكرێت بۆ پەسەندكردن، دواتر بەپێی ماددەی 54ی دەستوور دەبێت لە 15 رۆژدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەرۆكایەتی بەتەمەنترین كاندیدی سەركەوتوو كۆببێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە