کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێمی كوردستان 76 توشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

.

08:14 PM - 27/12/2021

لە هەرێمی كوردستان 76 توشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری نوێی سەبارەت بە پەتای كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە 24 سەعاتی رابردوودا 76 توشبووی نوێ‌ بە پەتاكە تۆماركراوە بە جۆرێك 32 حاڵەتیان لە هەولێر و 22 لە سلێمانی و 21 لە دهۆك و یەك حاڵەتیش لە ئیدارەی راپەڕین بووە، تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە هەر لە 24 سەعاتی رابردوودا 6 توشبووی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و 211 توشبووش چاكبوونەتەوە ، بەپێی نوێترین ئامار كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 380 هەزار و 351 حاڵەت و لەو ژمارەیە 371 هەزار و 387 توشبوو چاكبوونەتەوە و 7 هەزار و 99 توشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە