کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی یەکێتی : پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدرالی عیراق دەکەین

.

08:05 PM - 27/12/2021

راگەیەندراوێک لە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی   کوردستانەوە پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدرالی عیراق دەکەین لە پەسەندکردنی دەرەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە رۆژی ١٠-١٠-٢٠٢١ رابردوو لە سەرتاسەری عیراق بەرێوەچوو.
وێڕای ھەر تێبینییەك لەسەر پرۆسەکە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و دەرەنجامی بەدەستھاتووی ھێزە براوەکان دەکەین.
کاتێتی ھەموو لایەنەکان لەوڵاتەکەماندا ھیمەتی سیاسیی دەست پێبکەن بۆ ئەنجامدانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە پێکھاتەی نوێیەوە و قەوارە و ھێزە سیاسییەکانیش  رێوشوێنە دەستورییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دەستپێبکەن . بۆ ئەم مەبەستەش بەگیانی پەرۆشی  و دەربەستی نیشتمانییەوە گفتوگۆ و راوێژی پێویست بکەن لە پێناو پارێزگاری لە پرۆسەی سیاسیی عیراق کە تەحەددیاتی زۆری لە پێشە بۆ پاراستنی رەوتە دیموکراتییەکەی.
وەکو ھێزەکانی کوردستانیش ئەرکی سەرشانمانە بەیەك ھەڵوێستی کوردستانییەوە  ریزەکانمان پتەو بکەین بەرەو بەدەستھێنانی ئیستحقاقە نەتەوەییەکان و داکۆکی کردن لە شایستە دەستوورییەکانی گەلەکەمان لەبەغدا.
قۆناغی نوێ کۆششی نوێ دەخاتە ئەستۆی ھەموومان و وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانییش ھەنگاوەکانی داھاتوومان دەخەینە خزمەتی ئەو ئەرکە پیرۆزەوە.

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە