کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوربانیانی كۆرۆنا پێنج ملیۆن و 395 هەزار كەسی تێپەڕاند

.

07:25 PM - 27/12/2021

 
دواین ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا لەسەرتاسەی جیهان ڕاگەیەندرا و بەپێی ئاماری لایەنە پەیوەندیدارەكان و ئەو لایەنانەی چاودێری پەیتای كۆرۆنا دەكەن ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی پێنج ملیۆن و 395 هەزار و 400 كەس لەسەرتاسەری جیهان لەوكاتەوەی دەركەوتنی ئەو ڤایرۆسە لەكۆتایی ساڵی 2019وە ڕاگەیەنرا تائێستا.
بەپێی ئامارەكان ئەو وڵاتانەی زۆرترین قوربانیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تۆماركردووە بریتیە لەئەمریكا و دواتر هندستان و روسیا و مەكسیك و لەنێو ئەو وڵاتانەی زۆرترین زەرەرمەندبوون بەهۆی پەتای كۆرۆناوە وڵاتی پیرۆیە كە بەرزترین ژمارەی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەكە تۆماركردووە بەپێی رێژەی دانیشتووانەكەی.
ئێستا ئەوروپا بۆتە ئەو ناوچەیەی بەرزترین ڕێژەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا تۆماردەكات لەجیهان بەڕێژەی لە53%ی كۆی قوربانیان لەحەوت رۆژی ڕابردوودا و دواتر ئەمریكا و كەنەدا دێت بەرێژەی لە22% گیان لەدەستدانیان تۆماركردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە