کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەممار حەكیم بەشداری حكومەتی داهاتووی عیراق ناكات

.

06:58 PM - 27/12/2021

 
عەممار حەكیم ڕایگەیاند بەشداری حكومەتی داهاتووی عیراق ناكات.
عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەعیراق لەڕاگەیاندراوێكدا پیرۆزبایی لەبراوەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و تەئكیدیكردەوە ڕەوتەكەی بەشداری كابینەی داهاتووی حكومەتی عیراق ناكات.
لەو ڕاگەیاندراوە عەممار حەكیم ئاماژەی بەوەكردووە لەسۆنگەی بڕوابوونی قووڵیان بەسەروەریی دەستوور و یاسا پابەندبوونی خۆیان بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ڕادەگەیەنن سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردن سەرباری بوونی هەندێك تێبینی جدی لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن و دووبارە پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی براوەكان دەكەن و هانیان دەدەن بۆ كاركردن بەو شێوەیەی ئەو لێپرسراویەتیەی لەئەستۆیاندایە بۆ خزمەتكردنی گەل.
سەرۆكی ڕەوتی حیكمە داوای پەلەكردنی كرد لەپێكهێنانی حكومەتێكی بەتوانا و گونجاو كەببێتە هۆی كۆكردنەوەی سەرجەم پێكهاتەكان و ئامادەبێت بۆ هەڵگرتنی لێپرسراوێتی لەبەردەم گەلی عیراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە