.
11:06 AM - 27/12/2021
پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆكۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین كاك فاتیح حەحمە ڕەش
بەڕێزانمان لە خانەوادەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کاک فاتیح حەمەڕەش ناوشوانی.
بەداخ و خەمێکی قوڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک فاتیح حەمەڕەش ناوشوانی-مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
کاک فاتیح کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی کەرکوک و ناوشوان بوو، جگە لەوەی پێشمەرگەی دێرین و خەباتگێڕی کوردایەتی بوو لە شۆڕشی ئەیلولیشەوە بەشدار و دانەبڕاوی ئەو کاروانە پڕ سەروەرییە بوو، کە لەبەرامبەر ھەموو ئەرکە نیشتمانی و رێکخراوەیی و حزبیانەدا کە پێسپێردرابێت دڵسۆزانە و لێبڕاوانە بەوپەڕی ئەمانەتەوە رایدەپەڕاند.
لەدەستدانی ئەم ھەڤاڵەمان لەناخەوە نیگەرانیکردین و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی بۆ ھەمیشە شادبێت و
دڵنەوایی و سووکناییش ببەخشێت بە ئێوە و دۆستان و کەسوکار و ھاڤاڵانی.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٢٦ی ١٢ی ٢٠٢١
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە