.
09:45 AM - 27/12/2021
ماڵئاوا پیاوە سەنگینەکەی شۆڕش و کوردایەتی و (ی.ن.ک)...
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی لە ناکاوی ھاوڕێ و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرمان، فەرماندە و تیکۆشەری دێرین، کەڵە شۆڕشگێڕی دیاری دەڤەری کەرکوک و ناوشوان و چەمچەماڵ و گەرمیان، کادری سەنگین و بەویقاری (ی.ن.ک) خوالێخۆشبوو كاک(فاتیح حەمەڕەش)م یست. بۆ یٔەم بۆنە خەمناکە لە ناخی دڵمەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم یٔاراستەی تەواوی یٔەندامانی بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەیان و ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبووو دەکەم و بۆ یٔەم خەمە لە ناخی دڵمەوە هاوبەشی خەمیانم.
خوالێخۆشبوو کاک فاتیح بە ھەق تێکۆشەری سەر ڕاست و و دڵسۆزێکی ڕاستەقینەی شۆڕش و گەل، پڕاوپڕ لە شکۆ و ھەڵوێست و خۆنەویستی، تەیارێکی گۆڕەپانی نەبەزین و سەربازێکی ونی ڕێگای ڕزگاری خاکی کوردستان بوو.
کاک فاتیح، بۆ گەلەکەی درێغی نەکرد و بۆ (ی.ن.ک) و ئێمەش وەک ھاوڕێ و ھەڤاڵانی سەرەوەری زۆری بەجێهێشت، چەندە سەختە نوسینی من باسی مەزنی و گەورەیی و سەروەریەکانی کاک فاتیح بکات، بۆ ئەم کۆچەی کۆڵێک خەم و پەژارە دایگرتم، برینیکی تر لە ناخما سەری کردەوە، بەڵام ڕێگای خەباتی ئەو، گەورەی بیر و ئامانجەکانی ئەو، دڵسۆزی و پاکی کەسێتی ئەو وامان لێدەکات هێندەی تر لەسەر ڕێبازی کوردایەتی بە جۆش و خرۆشتربین.
لە کۆتایدا، هەزاران سڵاو لە ڕۆحی بەرزە فڕت کاک فاتیح گیان، ڕێبازت ڕوون و پڕ ڕێبوار بێت، بەلێن بێت کێلی بەرزی مەزارتان دوورنمای خەباتمان بێت.
انا للە و انا الیە راجعون
برای دڵسۆزتان
مەحمود سەنگاوی
٢٠٢١/١٢/٢٦
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە