کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین فاتیح حەمە ڕەش

.

09:33 AM - 27/12/2021

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین فاتیح حەمە ڕەش


بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو كاك فاتیح حە‌مە‌ڕە‌ش ناوشوانی

لەگەڵ دەربڕینی هەستێکی قوڵی هاوخەمی، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەی بە‌ڕێز دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی پێشمە‌رگە و تێكۆشە‌ری دێرین كاك فاتیح حە‌مە‌ڕە‌ش ناوشوانی.

خوالێخۆشبوو كە‌سایە‌تییە‌كی نیشتمانپە‌روە‌ر و پێشمە‌رگە‌یە‌كی بوێر و لە‌بنە‌ماڵە‌یە‌كی قوربانیدە‌ری گە‌لە‌كە‌مانە‌، گیانلە‌دە‌ستدانی جێگە‌ی ئە‌سە‌فی ھە‌موومانە‌.

خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.

انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە