کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەی دادگای فیدراڵی عیراق دوا بریاری خۆی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات

.

09:43 PM - 26/12/2021

 بڕیارە سبەی دادگای فیدراڵی عیراق سەبارەت بەپەسەند كردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان كۆبێتەوە و دوا بڕیاری خۆی بدات، محەمەد ساعدی- پارێزەری هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند ، دادگای فیدراڵی عیراق بەهۆی پشوەوە دانیشتنەكەی بۆ سبەی دواخست و ناشكرێت چیتر دادگای فیدراڵی دانیشتنەكەی دوابخات، سەبارەت بەدوا بڕیاری لەبارەی ئەو سكاڵایانەی كە هاوپەیمانیی فەتح دژ بەئەنجامی هەڵبژاردنەكە بەرزیان كردوەتەوە.
هاوكات قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، دادگای فیدراڵی 26/12  ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە  لەژێر فشاری دەرەكیدا پەسەند دەكات.  
وتیشی "ئەو بەڵگانەی لایەنە ناڕازییەكان لەئەنجامی هەڵبژاردن پێشكەشی دادگایان كردووە تەكنیكی و وردن و ئەو راپۆرتەش كە كۆمپانیا ئەڵمانییەكە ئامادەی كردووە "ئەوەی پشتراستكردۆتەوە كردوەتەوە، كە كۆمسیۆن و نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان وتەكانیان ناراستبووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە