کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆچی پێشمەرگەی دێرین فاتح حەمە ڕەش

.

07:01 PM - 26/12/2021

بەڕێزانمان لە خانەوادەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کاک فاتیح حەمەڕەش ناوشوانی. بەداخ و خەمێکی قوڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک فاتیح حەمەڕەش ناوشوانی-مان پێگەیشت. بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین. کاک فاتیح کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی کەرکوک و ناوشوان بوو، جگە لەوەی پێشمەرگەی دێرین و خەباتگێڕی کوردایەتی بوو لە شۆڕشی ئەیلولیشەوە بەشدار و دانەبڕاوی ئەو کاروانە پڕ سەروەرییە بوو، کە لەبەرامبەر ھەموو ئەرکە نیشتمانی و رێکخراوەیی و حزبیانەدا کە پێسپێردرابێت دڵسۆزانە و لێبڕاوانە بەوپەڕی ئەمانەتەوە رایدەپەڕاند. لەدەستدانی ئەم ھەڤاڵەمان لەناخەوە نیگەرانیکردین و لە خوای گەورە داواکارین رۆحی بۆ ھەمیشە شادبێت و دڵنەوایی و سووکناییش ببەخشێت بە ئێوە و دۆستان و کەسوکار و ھاڤاڵانی.

دڵسۆزتان بافڵ جەلال تاڵەبانی ٢٦ی ١٢ی ٢٠٢١

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە