کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین فاتیحی حەمە ڕەش

.

05:51 PM - 26/12/2021

بەڕێزان خانەوادەو کەس و کاری تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کاک فاتیحی حەمەڕەش ، لەناخی دڵمانەوە پرسە و ماتەمی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ و فەرماندەی تێکۆشەر کاک فاتیح کە تاکو دوا ساتی تەمەنی لە پێناوی کوردایەتیدا خەباتی کرد . کۆچی دوایی ئەم هەڤاڵەمان کە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا دوا ساتی تەمەنی بە پێشمەرگایەتی شاخ و ئەفسەریی لەنێو سوپای یەکگرتوو و فەرماندەیی دوکان و دواتر هێزەکانی ئاسایش و لێپرسراوی ناوەندی کەرکوکی مەکتەبی کۆمەڵایەتی بەردەوام بوو لە خزمەتکردن ئەم کۆچەی خەسارەتێک بو لە هەموان و ڕۆحی کاک فاتیحی حەمە ڕەش چوە لای شەهیدان عەریف مەجید و نازمی حەمەی سڵێمان و لیوا شێرکۆ و کاک فاتیح شوانی و شەهید لەتیفی برایی و شەهید ئاسۆی کوڕی و گشت شەهیدەکانی تری گوندی بنە ی ڕەمزی گیانفیدای شوان . جارێکی تر وێڕای سەبوری بەخشین بۆ ئێوەی بەڕێز ، له یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی پاکی کاک فاتیح بە بەهەشتی بەرین شاد بکات انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە