کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی: كەس لەسەرووی یاساوە نیە

.

05:00 PM - 26/12/2021

   
وەفدێك بەنوێنەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندنگەیەیان كرد كەلەچەند رۆژی رابردوو تێیدا هێرشكرایە سەر خوێندكارێك و باوكی، وەفدەكەی ئاسایش دوای  كۆبونەوە لەگەڵ مامۆستایان و بەڕێوەبەری ئیداری خوێندنگەكە بە ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدراڵ و كەس و كاری خوێندكاران , بەناوی بەڕێوەبەر و ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە پشتیوانییان بۆ دەربڕین بۆ چارەسەری كێشەكەیان بە ڕێگەی یاسایی و دڵنیایان كردنەوە كە سلێمانی شاری پێكەوە ژیانە و لێرە هیچ كەس لە سەروو یاساوە نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە