کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەمیرتاش: دەتوانم شكست بە ئەردۆگان بهێنم

.

04:46 PM - 26/12/2021

 
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیاوە ڕایگەیاند دەتوانێت لە زیندانیشەوە شكست بە ئەردۆگان بهێنێت، سەڵاحەدین دەمیرتاش سەركردەی زیندانیكراوی كورد لە باكوری كوردستان لە بڵاوكراوەیەكیدا لە پەڕەی سەرەكی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە ئەگەر لایەنە ئۆپۆسزیۆنەكانی توركیا كاندیدی بكەن بۆ پۆستی سەرۆكایەتی، دەتوانێت  سەركەوتن بەسەر رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆكی ئێستای توركیادا بە دەستبهێنێت، دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشكردووە ئەگەر حكومەت بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە پشتكردنە چینی هەژار ئەوا بە دڵنیاییەوە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دەبنە براوەی هەڵبژاردنەكان، ئەم وتانەی دەمیرتاش لە كاتێكدایە رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆك كۆماری توركیا لە چەند رۆژی ڕابردوودا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی لەوڵاتەكەی رەتكردەوە كەزۆرینەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئەو وڵاتە داوای ئەنجامدانی دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە